نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان: توركيا ئاوى خواردنه‌وه‌ى عه‌فرينى بڕيوه
K24 – هه‌ولێر:
نووسينگه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى مرۆيى، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رايگه‌ياند، ماوه‌ى هه‌فته‌يه‌كه سوپاى توركيا ئاوى خواردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر دانيشتوانى عه‌فرين بڕيوه.
سوپاى توركيا له 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018ه‌وه به ياوه‌رى زياتر له 25 هه‌زار چه‌كدارى ميليشيا ئيسلامييه‌كانى به‌ره‌ى نووسره و به‌رهه‌ڵستكاره سوورييه‌كان هێرشى ئاسمانى و زه‌مينى بۆ سه‌ر عه‌فرين ده‌ستپێكردووه.
نووسينگه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان رايشيگه‌ياند، هه‌زاران هاووڵاتى ناچار بوونه له ترسى تۆپباران و بۆمبابارانى فڕۆكه‌كانى توركيا، به ئاراسته‌ى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى سووريا ره‌و بكه‌ن.
نووسينگه‌كه روونيكردووه‌ته‌وه، به هۆى گرتنى به‌نداوى سه‌ره‌كى ناوچه‌كه له باكوورى عه‌فرين له لايه‌ن سوپاى توركياوه، كارمه‌ندانى به‌نداوه‌كه ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانيان و ئاوى خواردنه‌وه‌ى هاووڵاتيان دابين بكه‌ن. به‌و هۆيه‌وه ئاوى خواردنه‌وه له عه‌فرين بڕاوه.
له‌و باره‌يه‌وه، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه)، رايگه‌ياند، سوپاى توركيا به‌نداوى مه‌يدانكێى داگيركردووه و به‌و هۆيه‌وه ئاوى خواردنه‌وه‌ى له دانيشتوانى عه‌فرين بڕيوه.
برووسك حه‌سه‌كه، گوته‌بێژى يه‌په‌گه، گوتى: به هۆى داگيركارى توركياوه، ئاوى خواردنه‌وه له عه‌فرين بڕاوه.
له ئێستادا هاووڵاتيان پشت به ئاوى بير و تانكييه‌كانيان ده‌به‌ستن.
يه‌په‌گه له 2011ه‌وه شه‌ڕى له دژى داعش راگه‌ياند و توانى ناوچه كوردييه‌كانى باكوورى سووريا رزگار بكات و ئيداره‌يه‌كى خۆبه‌ڕێوبه‌رى تێياندا دابمه‌زرێنێت.
توركيا، يه‌په‌گه به درێژكراوه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان(په‌كه‌كه) ده‌زانێت و وه‌ك رێكخراوێكى تيرۆريستى له‌قه‌ڵه‌مى ده‌دات.
دواى زياتر له 50 رۆژ له هێرش و بۆردومانكردنى عه‌فرين، تا ئێستا وڵاتانى ئه‌وروپا و خۆرئاوه هيچ كاردانه‌وه‌يه‌كى تونديان له دژى ئه‌و هێرشانه‌ى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى ده‌رنه‌بڕيوه و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به بێده‌نگى له ئاست روودانى كاره‌ساتى مرۆيى له عه‌فرين تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر