كریستیانۆ له‌ یه‌كه‌مین یاری، گۆڵپارێزی كیڤۆی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرد

به‌ ڤیدیۆ.. كریستیانۆ له‌ یه‌كه‌مین یاری گۆڵی نه‌كرد و گۆڵپارێزی به‌رامبه‌ری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرد

كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی، له‌ یه‌كه‌مین یاری له‌ سێریا ئه‌ی له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس گۆڵی نه‌كرد و گۆڵپارێزی یانه‌ی به‌رامبه‌ری ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرد.

ستیفانۆ سۆرێنتینۆی گۆڵپارێزی ته‌مه‌ن 39 ساڵه‌ی یانه‌ی كیڤۆ ڤیرۆنا له‌ خوله‌كی 90ـی كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر یوڤێتنۆس زۆر به‌توندی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ به‌ریه‌ككه‌وت و هه‌ر ئه‌وكات گۆڵپارێزه‌كه‌ی كیڤۆ به‌هۆی ئازاری سه‌ر و ملی خۆی رانه‌گرت و یاریگه‌ی جێهێشت.

خێزانی گۆڵپارێزه‌كه‌ی كیڤۆ له‌ ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی خۆی و سۆرێنتینۆی هاوسه‌ری له‌ نه‌خۆشخانه‌ بڵاو كردۆته‌وه و نووسیویه‌تی: سووپاس بۆ خوا سۆرنیتینۆی خۆشه‌ویستم سه‌لامه‌ته‌.

به‌ گوێره‌ی رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرت، سۆرینتیۆ لوتی شكاوه‌ و شه‌وی رابردوو نه‌شته‌رگه‌ری به‌په‌له‌ی بۆ كراوه‌ و ئازارێكی زۆریش به‌ر ملی كه‌وتووه‌ و پێشبینی ده‌كرێت بۆ 3 یاری داهاتووی یانه‌كه‌ی له‌ سێریا ئه‌ی دوور بكه‌وێته‌وه‌.

یانه‌ی یوڤێنتۆس له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بووه‌ میوانی یانه‌ی كیڤۆ ڤیرۆنا، یارییه‌كه‌ به‌ درێژایی 90 خوله‌ك به‌ یه‌كسانبوون به‌ 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی سۆرێنتینۆی گۆڵپارێز به‌هۆی پێكانه‌وه‌ یاریگه‌ی جێهێشت، یوڤێنتۆس له‌ خوله‌كی 93 گۆڵی سه‌ركه‌وتنی له‌ رێگه‌ی بێرناردیسكی تۆمار كرد.