عێراق بەھۆی پشتیوانیکردن لە ئێرانەوە پەرلەمانتاران رەخنە لە عەبادی دەگرن

بەھۆی پشتیوانیکردن لە ئێرانەوە پەرلەمانتاران رەخنە لە عەبادی دەگرن

K24 - بەغدا

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق کەوتە بەر رەخنەی بەشێک لە پەرلەمانتارانی عێراق لەبارەی ئەو لێدوانەی کە لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاندووە، ئەگەر ئەمریکا بەرامبەر ئێران توند رەفتار بێت، ئەوا عێراق پشتگیری و لایەنگری لە ئێران دەکات، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت: "پێویستە عێراق رۆڵی نێوەندگیری بگێڕێ، نەک ببێتە پاشکۆی وڵاتێکی دیکە".