چاره‌نووسى 45 پێشمه‌رگه‌ى ديلى ده‌ستى داعش ئاشكرا ده‌بێت

لە چەند زیندانێكی عێراقەوە پەیوەندی بە بەشێك لە كەسوكاریانەوە كراوە
kurdistan24.net

K24 – دهۆك:

دوای ئەوەی لە شەڕی دژی داعش ژمارەیەك پێشمەرگە وەك دیل كەوتنە دەست داعش و ماوەیەكی زۆر بوو كەسوكاریان چاوەڕێ بوون، ھەواڵێك لەبارەی چارەنووسی ئەو پێشمەرگانە بزانن، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا لە چەند زیندانێكی عێراقەوە پەیوەندی بە بەشێك لە كەسوكاریانەوە كراوە و پێیان گوتراوە، ئەو پێشمەرگانە لە زیندان ماون و لە زیندانەكانی حەشدی شەعبیدان.

له‌و باره‌يه‌وه‌، عيرفان سه‌دره‌دين، نوێنەری پێشمەرگە دیلەكانیش بۆ كوردستان24 ئاشكرای كرد، زانیاری وردیان لەسەر شوێنی ئەو 45 پێشمەرگەیە كۆكردووەتەوە كە كەوتبوونە دەست داعش.