باڵيۆزێكى ليبيا نهێنى ئاشكرابوونى شوێنى خۆحه‌شاردانى قه‌زافى و كوژرانى ئاشكرا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكى حكومه‌تى ليبياى سه‌رده‌مى قه‌زافى، هۆكارى ئاشكرابوونى شوێنى خۆحه‌شاردانى موعه‌ممه‌ر قه‌زافى ئاشكرا كرد.
ئه‌مات محه‌ممه‌د سه‌عيد ئه‌لقشات، كه دواين باڵيۆزى قه‌زافى بوو له سعوودييه، رايگه‌ياند، به هۆى په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنييه‌وه شوێنى خۆحه‌شاردانى قه‌زافى ئاشكرا بووه.
قه‌زافى دواى سه‌رهه‌ڵدانى ناڕه‌زايه‌تييه جه‌ماوه‌رييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى ته‌رابلوسى پايته‌ختى به‌جێهێشت و رۆژى 20ى ئۆكتۆبه‌رى 2011 له لايه‌ن ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى به‌رهه‌ڵستكاره‌وه به ديلى و بريندارى كوژرا.
ئه‌لقشات گوتى: دواين شه‌و له ژيانيدا، قه‌زافى كه‌وته هه‌ڵه‌يه‌كى كوشنده‌وه و له رێى ته‌له‌فۆنه‌وه قسه‌ى بۆ كه‌ناڵێكى سووريا كرد و په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ)ش كه چاودێرى په‌يوه‌ندييه‌كه‌يان كردبوو، توانيان شوێنه‌كه‌ى ده‌ستنيشان بكه‌ن.
گوتيشى: قه‌زافى 70 كه‌سى له‌گه‌ڵ بوو، يه‌كێك له‌وانه يونس جابر، وه‌زيرى به‌رگرى ليبيا بوو، ئه‌و كاته‌ى فڕۆكه‌ى ئه‌باتچى فه‌ره‌نسى گه‌يشته سه‌ريان و بۆردومانى كردن، له كاتێكدا ئه‌وان خۆيان له ناو لووله‌كێشى باراناو و لافاو حه‌شار دابوو.
هه‌روه‌ها گوتى: كاتێك ئه‌وان چووبوونه ناو لووله‌كێشه‌كه‌وه، له‌و سه‌رييه‌وه ده‌رچووبوون، كه‌وتبوونه به‌ر بۆردومانى فڕۆكه‌كان و به گازى كوشنده و مووشه‌ك بۆردومان كرابوون و به‌و هۆيه‌وه ئه‌بو به‌كر و ژماره‌يه‌ك له پاسه‌وانه‌كانيان كوژران و قه‌زافيش به بريندارى كه‌وته ده‌ست چه‌كداره‌كان.
ئه‌و باڵيۆزه‌ى ليبيا ئاشكراشيكرد، دواى قه‌زافى ليبيا رووبه‌ڕووى تاڵانكارييه‌كى بێ وێنه بووه‌ته‌وه و له‌و ميانه‌يه‌دا 170 ته‌ن زێڕى يه‌ده‌ك دزراوه و به به‌هاى 170 مليار دۆلار كۆمپانياكانى ليبيا له ده‌ره‌وه و دامه‌زراوه‌كانى له سه‌نيگال و مالى به نرخێكى زۆر هه‌رزان هه‌ڕاج كران و پاره‌ى ليبياش له بانكه‌كانى ئه‌مه‌ريكا، به‌ريتانيا و فه‌ره‌نسا ده‌ستيى به‌سه‌ردا گيرا.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ڕ