ھێزەكانی ئەمەریكا لە بنكەیەكی دیكەی عێراق دەكشێنەوە

دەستیان بە پاشەكشە كردووە

K24 - ھەولێر

هێزەکانی ئەمەریکا لە بنکەی حەبانییە بەرەو بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کشانەوە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراق ئاشکرای کرد، هێزەكانی ئەمەریكا و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، دەستییان كردووە بە رادەستكردنی بنكەی حەبانییە بە هێزەكانی عیراق و بەرەو بنكەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار پاشەكشەیان كرد.

بەمەش ژمارەی ئەو بنکە سەربازییانەی لەلایەن هێزەکانی ئەمەریکاوە چۆڵکراون گەیشتە چوار بنکە، کە بریتین لە، قائیم و حەبانییە لە ئەنبار، گەیارە لە نەینەوا و کەی وەن لە کەرکووک.