به‌سره نه‌وت و ئاوی ده‌وێ
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره ده‌ڵێت: "پێویسته وه‌زاره‌تی نه‌وت و وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان له حكوومه‌تی نوێ‌دا بدرێنه خه‌ڵكی پارێزگای به‌سره".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22/10/2018، به‌سمه سه‌له‌می، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره ده‌ڵێت: "رێژه‌ی گه‌وره‌ی نه‌وت له به‌سره‌وه ده‌هێنرێته ده‌ره‌وه، ته‌نها ده‌رچه‌ی ئاوی عێراقیش له پارێزگای به‌سره‌یه، ئه‌وانه‌شی به‌ده‌ست سوێراو و ئاوی پیسه‌وه ده‌ناڵێنن، دانیشتوانی به‌سره‌ن، بۆیه پێویسته وه‌زاره‌تی نه‌وت و سه‌رچاوه ئاوییه‌كانیش به‌ده‌ست كه‌سایه‌تییه‌كانی به‌سره‌وه بن".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "وه‌زاره‌ته‌كان تاپۆ نابێت له‌سه‌ر به‌سره، به‌ڵكو به‌هۆی شاره‌زایی، شاره‌زایانی به‌سره له هه‌موو بواره‌كانی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارێزگاكه‌ش له دۆخێكی زۆر خراپدایه، بۆیه داوا له عادل عه‌بدولمه‌هدی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ده‌كه‌ین، وه‌زاره‌تی نه‌وت و وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان بداته كه‌سایه‌تییه‌كانی پارێزگای به‌سره".