نووسەرێکی تورکیا: ئەنقەرە ناتوانێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەولێر تێكبدات

"ئەنقەرە پێویستی بە بارزانییە"

K24 - ھەولێر

نووسەرێکی ناوداری تورکیا کاردانەوەکانی حکومەتی تورکیا لە بەرامبەر ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بە هەڵە ناودەبات.

ئەحمەد هاکان، لە رۆژنامەی حورییەت نووسیویەتی، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی لە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەرگرتووە و پاڵپشتی زۆرێك لە وڵاتانی ناوچەکەشی بە دەستهێناوە.

هاکان، لە نووسینەکەیدا باس لە ئەگەری پچڕاندنی پەیوەندی ئابووری لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات و بە کارێکی ناپەسەندی دادەنێت، بەو پێیەی تورکیا زیانێکی زۆری ئابووری بەر دەکەوێت.

ئەو نووسەرە توركە ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، تورکیا پێویستی بە بارزانی و هەرێمی کوردستان هەیە.