عەرەفات كەرەم: بۆ بوودجه‌ چاوه‌ڕوانی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ین

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی: به‌غدا ده‌یه‌وێت خەڵك دژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ھانبدات

K24 - هه‌ولێر:

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14/2/2018 عەرەفات كەرەم، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە كوردستان24ـی راگه‌یاند: "فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان چاوەڕوانی ئەنجامی كۆبوونەوەی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراقن لەسەر پرسی بوودجە، ئەگەر داواكارییەكانی كوردیش ھەر لەبەرچاو نەگیران، ئەوا پەیامێكە بۆ دوورخستنەوەی كورد و ئەوان دەنگی پێنادەن، بۆ ئەوەی ھەموو دونیا بزانێت بەغدا كورد پەراوێز دەخات و دەخوازێت لە عێراق بكشێتەوە".

 ھەروەھا گووتی: "حكومه‌تی به‌غدا مەبەستی نییە كێشەكانی لەگەڵ كورد چارەسەر بكات و دەیەوێ خەڵك دژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ھان بدات بۆ ئەوه‌ی بەشداریی لە ھەڵبژاردنەكان نەكەن. عێراق بەرەو زۆرینەی سیاسی دەچێت و ئەمەش پرۆسەی حوكمڕانی و سیاسی بەرەو مەترسی دەبات".