وه‌زیری به‌رگریی بریتانیا داوای كوشتنی هاووڵاتییه‌كانی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
گه‌ڤین ولیامسن، وه‌زیری به‌رگریی بریتانیا، داوا ده‌كات شوینی ئه‌و هاووڵاتییه بریتانیانه دیاری بكرێت كه چوونه‌ته ناو داعش و شه‌ڕ بۆ گرووپه توندڕه‌وه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌و شوێنانه‌دا بكوژرێن و رێگه نه‌درێت بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان".
ولیامسن به رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی گوتووه: "به‌سانایی بۆچوونی من ئه‌وه‌یه، ده‌بێت تیرۆریست بكوژرێت، تا نه‌توانن زیان به بریتانیا بگه‌یه‌نێت، ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵ و كۆششێك بۆ بنبڕكردنی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه و كۆتاییهێنان پێیان بدرێت".
وه‌زیری به‌رگریی بریتانیا به‌ڵینیداوه، چاودێری ئه‌و چه‌كداره بریتانیانه‌ی ناو رێكخراوه توندڕه‌وه‌كان بكه‌ن، كه جگه له سووریا و عێراق چوونه‌ته ناو وڵاتانی دیكه‌ش، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌یان پێنه‌درێت بگه‌ڕێنه‌وه بریتانیا".
ولیامسن گوتوویه‌تی: "ده‌بێت كار بۆ ئه‌وه‌بكرێت هیچ رووبه‌رێكی ئارام بۆ ئه‌وان نه‌مێنێته‌وه، تا نه‌توانن بچنه وڵاتێكی دیكه و كلتووری مه‌رگ و رق و كینه بڵاوبكه‌نه‌وه".
ئه‌و لێدوانانه‌ی وه‌زیره بریتانییه‌كه، هاوكاتی ئاماده‌بوونی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن بیست ساڵان بوو له به‌رده‌م دادگا، به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ كوشتنی تیرێزا مه‌ی، سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا، له رێگه‌ی بۆمب و چه‌قۆوه.
نه‌عیمۆر زه‌كه‌ریا ره‌حمان، كه به پلاندانان بۆ دانانه‌وه‌ی بۆمب له‌به‌رده‌م "داونینگ ستریت" و پاشان هه‌وڵدان بۆ چوونه ژووره‌وه‌ی به پشتێنی بۆمبریژكراو و چه‌قۆوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران بكوژێ هێنرایه به‌رده‌م دادگا و هه‌وڵه‌كه‌ی وه‌ك مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌لایه‌ن وه‌زیره بریتانییه‌كه‌وه باسكرا.