قه‌شه ئه‌مه‌ریكییه‌كه به‌ره‌و ماڵه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دواجار قه‌شه‌ی ئه‌مه‌ریكی، ئه‌ندرۆ جۆنسۆن، كه ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی 12/10/2018 له‌لایه‌ن دادگای توركیاوه ئازادكرا، توركیای جێهێشت و به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا رۆیشت، له فڕۆكه‌خانه‌ی ئیزمیر، به فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌ره‌و بنكه‌ی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكی له ناوچه‌ی رامشتاینی ئه‌ڵمانیا رۆیشت.
برۆنسۆن له ئه‌ڵمانیا له‌لایه‌ن ریچارد گرینێل، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته پێشوازی لێكرا، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆشیه‌وه وێنه‌یه‌كی خۆی و قه‌شه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ئاڵای ئه‌مه‌ریكا ماچ ده‌كات.
گرینێل نوسیوویه‌تی: "پێشوازیم له قه‌شه برۆنسۆن و هاوژینه‌كه‌ی كرد له ئه‌ڵمانیا، ئه‌و به‌هۆی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپه‌وه له ماڵه‌كه‌ی نزیك ده‌بێته‌وه، كاتێك ئاڵای ئه‌مه‌ریكاشی بینی، به خێرایی ماچی كردووه".
برانسۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌مه‌ریكا و بڕیاره ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له كۆشكی سپی پێشوازی لێبكرێت.
ئازادكردنی قه‌شه ئه‌مه‌ریكییه‌كه پاش ئه‌وه‌بوو كه دادگای توركیا فه‌رمانی مانه‌وه‌ی ناچاری له‌سه‌ر هه‌ڵگرت و رێگای دا بڕوات، پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌ی دوو ساڵ كێشه‌كه‌ی قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی له‌نێوان واشنتن و ئه‌نقه‌ره درووستكردبوو.
راپۆرته‌كان ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه به رێككه‌وتنی ژێر به ژێر ئازادكراوه‌و ئه‌نقه‌ره سازشی كردووه‌و ئه‌و تۆمه‌تباره به "تیرۆر و سیخوڕی" له به‌رامبه‌ر هه‌ڵگرتنی سزاكان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ئازاد كردووه كه به‌م دواییانه به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌دا سه‌پێنرا.
كۆشكی سپی رایگه‌یاند: "برانسۆن له ده‌ره‌وه‌ی توركیایه و پێشبینی ده‌كرێت نیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه بگاته بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له نزیك واشنتن.