سه‌در بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆكايه‌تى حكومه‌ت دوو رێگه ده‌خاته به‌رده‌م عه‌بادى
K24 – هه‌ولێر:
زيا ئه‌سه‌دى، به‌رپرسى مه‌كته‌بى سياسى ره‌وتى سه‌در، رايگه‌ياند، موقته‌دا سه‌در، مه‌رجێكى هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى حه‌يده‌ر عه‌بادى ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زيران، مه‌رجه‌كه‌شى ئه‌وه‌يه عه‌بادى واز له حزبه‌كه‌ى بهێنێت.
ره‌وتى سه‌در كه سه‌رۆكايه‌تى ليستى سائيرون ده‌كات، له هه‌ڵبژاردنه‌كانى 12ى ئايارى رابردوودا توانى 54 كورسى له كۆى 329 كورسى په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت.
بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌ت سه‌در پێويستى به هاوپه‌يمانييه تا ژماره‌ى كورسييه‌كانى بگاته 165 كورسى.
سه‌در رايگه‌ياندووه، نايه‌وێت هاوپه‌يمانى كلاسيكى درووست بكات و ده‌يه‌وێت له‌سه‌ر بنه‌ماى چاكسازى حكومه‌تێكى نوێ پێكبهێنێت.
زيا ئه‌سه‌دى له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى باسى له‌وه‌شكرد، هاوپه‌يمانييه‌كان له عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى پێكده‌هێنرێن، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌ماى ستراتيژ و پرۆگرامى سياسى.
گوتيشى: "ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ين به شێوازێكى نوێ هاوپه‌يمانى درووست بكه‌ين".
روونيشيكرده‌وه، تێگه‌يشتنى هاوبه‌ش له نێوان پێنج كوتله هه‌يه، كه ئه‌وانيش سائيرون (54 كورسى)، نه‌سر به سه‌رۆكايه‌تى حه‌يده‌ر عه‌بادى (42 كورسى)، فه‌تح به سه‌رۆكايه‌تى هادى عامرى (47 كورسى)، حيكمه به سه‌رۆكايه‌تى عه‌مار حه‌كيم (19 كورسى)، نيشتيمانى، به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ياد عه‌للاوى (21 كورسى).
ئه‌گه‌ر چى ئه‌و پێنج كوتله‌يه رێكبكه‌ون له‌سه‌ر پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌ت، هێشتا پرسى سه‌رۆكى كابينه‌كه يه‌كلا نابێته‌وه.
به راى شاره‌زايان، عه‌بادى ده‌بێت سه‌ره‌تا خۆى له حزبى ده‌عوه بێ به‌رى بكات، ئينجا رێگه‌ى پێ ده‌درێت بۆ چوار ساڵى ديكه ببێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زيران.
ئه‌سه‌دى گوتى: "ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عه‌بادى له حزبى ده‌عوه يه‌كێكه له مه‌رجه‌كانى موقته‌دا سه‌در".
ماليكى كه له 2006ه‌وه تا 2014 سه‌رۆك وه‌زيران بوو، ناكۆكى له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌دردا هه‌يه.
به راى شاره‌زايان، ماليكى له‌و كه‌سانه نييه، كه سه‌در ده‌يه‌وێت هاوپه‌يمانيان له‌گه‌ڵ درووست بكات.
سه‌در ماليكى به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه سێيه‌كى خاكى عێراقى داوه‌ته داعش و گه‌نده‌ڵى له هه‌موو وڵات بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئه‌سه‌دى گوتيشى: "په‌يوه‌ندى سه‌در له‌گه‌ڵ مالكى ته‌نيا ئه‌و كاته ئاسايى ده‌بێته‌وه، كه ماليكى ئه‌ستۆپاكى خۆى له‌و هه‌موو تاوان و تۆمه‌ته بسه‌لمێنێت، كه خراوه‌ته پاڵى".
له باره‌ى ده‌ستتێوه‌ردانى بيانيشه‌وه، له پرۆسه‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت، ئه‌سه‌ديى ره‌تيكرده‌وه، ئه‌مجاره ئێران و ئه‌مريكا بتوانن به زه‌قى و به راده‌يه‌كى به‌رچاو ده‌ستتێوه‌ردان بكه‌ن.
ئ.ڕ