به ڤیدیۆ.. له به‌غدا له پۆلیسێكی هاتووچۆ ده‌درێت
K24 - هه‌ولێر:
بەگوێرەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبووەتەوە، ئەفسەرێكی پۆلیسی ھاتووچۆی بەغدا دەردەكەوێت و دەڵێت، لەلایەن ھێزێكی ئەمنییەوە لەكاتی ئەركەكەیدا ھێرشی كراوەتەسەر و برینداركراوە، ئەفسەرەكە داوا لە سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات، لە كردەوەكانی دەستدرێژیكردنەسەر كارمەندانی حكومەت بێدەنگ نەبێت.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا، ئه‌و پۆلسه‌ی ھاتووچۆی بەغدا ده‌ڵێت: "من پۆلیسی ھاتووچۆم و لە ئەركدا بووم، لەلایەن ھێزێكی ئەمنییەوە لە گۆڕەپانی رەسافە پەلاماردرام، بەبەرچاوی خەڵكەوە لێیاندام".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئەگەر من كە پیاوی حكوومەتم لێمبدرێ و سووكایەتیم پێبكرێت و پلەكانم لێبكرێنەوە و بخرێمە ژێر پێڵاوەكانەوە، ئەی چی لە ھاووڵاتیان دەكەن".
بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌دوای خۆیدا هێناوه و ره‌خنه له حكوومه‌تی عێراق ده‌گیرێت، به‌وه‌ی كه له به‌غدا بێسه‌روبه‌رییه و كه‌س نازانێت چ هێزێك پایته‌خت ده‌پارێزێت.
پێشتریش رووداوی لێدان و په‌لاماردانی پۆلیسی هاتووچۆ له به‌غدا تۆماركراوه و به ڤیدیۆ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئ. م