كۆرۆنا گه‌یشته عێراق
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری نه‌جه‌ف له عێراق تۆماركرا.
دكتۆر ره‌زوان كه‌نه‌دی، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی نه‌جه‌ف رایگه‌یاند، یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه تۆماركراوه، كه ئێرانییه و قوتابییه‌كی خوێندنگا ئایینییه‌كانه له نه‌جه‌ف.
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی نه‌جه‌ف روونیشی ده‌كاته‌وه، ئه‌و كه‌سه به‌ر له بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنی هاووڵاتیانی ئێرانی بۆ عێراق، هاتووه‌ته ناو خاكی وڵات.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئێستا ئه‌و كه‌سه جیاكراوه‌ته‌وه و چاودێری وردی پزیشكی بۆ ده‌كرێت و له پشكنینه‌كانیش ده‌ركه‌وتووه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌یه.
ئ. م