ئیسرائیل هه‌وڵی یارمه‌تیدانی ئێرانی داوه
K24 - هه‌ولێر:
بنیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه رایگه‌یاند: "ده‌ستپێشخه‌ریمان بۆ هاوكاریكردنی لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئێران كردووه، ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی ئێرانی نییه و كێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ رژێمی ئێرانه كه كۆنترۆڵی هه‌موو جومگه‌كانی ژیانی كردوون".
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ده‌ڵێت: "ئیسرائیل پێشنیازی بۆ خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی كردووه تا هاوكاریی پزیشكی پێشكه‌شی لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته بكات".
پاشان هاتووه‌ته‌وه سه‌رباسی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا و گوتوویه‌تی: "هه‌ر ئێمه نیین كه باسی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران ده‌كه‌ین، به‌ڵكو پێموایه سعوودیه و ئیمارات و میسر به هه‌مانشێوه‌ی ئێمه ته‌ماشای ئێران ده‌كه‌ن".
ته‌ئكیدیشی كردووه‌ته‌وه كه "ئێران هه‌وڵده‌دات سووریا بكاته شوێنی گردبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی و وه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازی بۆ وێرانكردنی ئیسرائیل به‌كاریبهێنێ، به‌ڵام ئێمه به‌رامبه‌ر به‌و هه‌وڵانه ده‌سته‌وه‌ستان نابین، به‌شێوه‌یه‌كی روون گوتوومانه، ئیسرائیل بۆ راگرتنی كار ده‌كات".
نه‌تانیاهۆ كه له رێگه‌ی ڤیدیۆوه وتارێكی له كۆنگره‌ی فیدراڵیی یه‌هوودییه‌كان له ئه‌مریكا پێشكه‌شكردوه‌و گوتوویه‌تی: "هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران ده‌رفه‌تی نوێ له‌پێناو ئاشتی ده‌خوڵقێنێ و پێموایه به‌مزووانه له‌وباره‌یه‌وه هه‌واڵی نوێ ده‌بیستن".
ده‌باره‌ی هاوكارییه‌كانی ئیسرائیل بۆ لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئێرانیش، پێشتر كه‌ناڵی "i24"ـی ئیسرئیلی رایگه‌یاندبوو "ئێران ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی ئیسرائیلی بۆ هاوكاریكردنی لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژئاوای وڵاته‌كه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه".