رێبه‌رێكی خۆپاراستن له كۆرۆنا تایبه‌ت بۆ منداڵان بڵاوده‌كرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
رێبه‌رێكی چیرۆكی وێنه‌دار، له زمانی ئینگلیزییه‌وه ده‌كرێته كوردی، كه به چیرۆك و وێنه مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا بۆ منداڵان خراوه‌ته‌ڕوو.
هه‌ڵكه‌وت عه‌بدوڵڵا نووسه‌ر و وه‌رگێڕ، رێبه‌ره‌كه‌ی له ئینگلیزییه‌وه بۆ سه‌ر زمانی كوردی وه‌رگێڕاوه، كه تێیدا به چیرۆك و وێنه و گفتوگۆ، مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و په‌تایه بۆ منداڵان روونده‌كاته‌وه.
هه‌ڵكه‌وت عه‌بدوڵڵا، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، رێبه‌ره‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هیندستانه‌وه ئاماده‌كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵانیش باشتر مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و په‌تایه بزانن.
ئاماژه به‌وه‌شكرد، كه رێبه‌ره‌كه به پێویست ده‌زانێت، چونكه تا ئێستاش به‌شێك له خه‌ڵك وا تێگه‌یه‌نراوه كه منداڵان تووشی په‌تاكه نابن، به‌ڵام هه‌واڵه‌كان له سه‌رتاسه‌ری جیهان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه منداڵانیش تووشی په‌تاكه ده‌بن.
ده‌توانی له‌م لینكه‌ی خواره‌وه، رێبه‌ره‌كه دابه‌زێنن: