دوای زیاتر له چل ساڵ یه‌كه‌م به‌یاننامه‌ی قیاده موه‌قه‌ته‌ی پارتی بڵاوده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دوای زیاتر له چل ساڵ یه‌كه‌مین راگه‌یه‌ندراوی قیاده موه‌قه‌ته‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاوده‌بێته‌وه، كه ده‌ستنووسی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییه.
به‌یاننامه‌كه كه به ده‌ست و خه‌تی سه‌رۆك بارزانی نووسراوه و تێیدا دوای چه‌ند مانگ له نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلوول جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامی خه‌باتی گه‌لی كوردستان له پێناو گه‌یشتن به مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌كاته‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی قیاده موه‌قه‌ته‌ی پارتی له‌و كاته‌دا، جه‌خت له‌و راستییه ده‌كاته‌وه كه پارتی له هه‌ر كات و بارودۆخێكدا بووبێت، هه‌میشه دووپاتی له ره‌وایه‌تی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و ره‌تكردنه‌وه‌ی خیانه‌ت و خۆڕاده‌ستكرن كردووه‌ته‌وه.
رایگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئامرازێك بووه بۆ ده‌ربڕینی ئه‌و سته‌مه‌ی به به‌رچاوی جیهان له كورد كراوه و پشتكراوه‌ته مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی و كێشه ره‌واكه‌ی پشتگوێ خراوه.
ده‌ستنووسه‌كه باس له‌وه ده‌كات، پارتی دیموكراتی كوردستان، وه‌ك ئامرازێكی خه‌بات و شۆڕش و به‌رخودانی كورده و هه‌وڵ ده‌دات هه‌موو توانایه‌كی سیاسی و سه‌ربازی له ریزه‌كانی كۆبكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره خۆی بۆ خه‌بات و تێكۆشان له دژی رژێمی به‌عسی فاشی كۆبكاته‌وه.
له‌و ده‌ستنووسه‌دا، قیاده موه‌قه‌ته‌ی پارتی، وێڕای راگه‌یاندنی ده‌ستپێكرده‌وه‌ی شۆڕش بۆ وه‌رگرتنی مافه ره‌واكانی كورد، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، رژێمی فاشی عێراق، ته‌نها بۆ دژایه‌تیكردن و سه‌ركوتكردنی شۆڕشی كورد، به‌شێك له خاك و ئاوی وڵاتی خۆی به رژێمی ئێران به‌خشیوه.
راگه‌یه‌ندراوه ده‌ستنووسه‌كه به زمانی عه‌ره‌بی نووسراوه و سێ لاپه‌ڕه‌یه، ئه‌گه‌رچی ئه‌وكات له ئێزگه و رادیۆی ده‌نگی كوردستان ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام دوای زیاتر له 40 ساڵ وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی مێژوویی بڵاوده‌بێته‌وه.