سبەی لە ستۆكهۆڵم فێستیڤاڵی پشتگیری سەربەخۆیی كوردستان بەڕێوەدەچێت

بۆ ماوەی پێنج كاتژمێر بەردەوام دەبێ‌ و كوردستان24 راستەوخۆ دەیگوازێتەوە

K24 – هه‌ولێر:

بە سپۆنسەری دامه‌زراوه‌ی راگه‌یاندن و توێژینه‌وه‌ی كوردستان 24، سبەی شەممە 16/9/2017 فێستیڤاڵی پشتگیری  سەربەخۆیی كوردستان لە ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید، بە سەرپەرشتی فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانیيەكان لە سوید و بە هاوكاری كۆمیتە هێزە سیاسیيەكانی سوید، بەڕێوەدەچێت.

لە فێستیڤاڵەكەدا، خەڵكێكی زۆر لە رەوەندی كوردستانی نیشتەجێی سوید و وڵاتانی دەوروبەری بەشدار دەبن، تێيدا وێڕای بەڕێوەچوونی ئاهەنگێكی گەورەی جەماوەری لە كاتژمێر 13:00 بە كاتی سوید و 14:00 بە كاتی هەولێر، چەندین كەرنەڤاڵ و چالاكی هونەری و میللی ئەنجامدەدرێن.

ئاهەنگەكە لە گۆڕەپانی مێدبۆرگارپلاتسن لە ستۆكهۆڵم بە بەشداری ژمارەیەكی زۆر لە هونەرمەندانی ناسراوی كوردستان بۆ ماوەی پێنج كاتژمێر بەردەوام دەبێ‌ و كوردستان24 راستەوخۆ دەیگوازێتەوە.