بانگخوازه ئیسلامییه‌كه‌ی دۆستی "سه‌ماكاران" ده‌ستگیركرا
K24 - هه‌ولێر:
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی توركیا، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر شوێنی مانه‌وه‌ی بانگخوازی ئیسلامی، "عه‌دنان ئۆكتار" و ده‌ستگیریان كرد، كه به "هاروون یه‌حیا" ناسراوه، به‌وه به‌ناوبانگه به‌رده‌وام ژماره‌یه‌ك كچه سه‌ماكار له چوارده‌وریه‌تی.
هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی ئه‌و پیاوه و 234 كه‌سی دیكه له شوێنكه‌وتووانی، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌ستیپێكردووه، تۆمه‌تی دامه‌زراندنی تۆڕێكی "تاوانكارییان" دراوه‌ته پاڵ، گوایه له چوارچێوه‌ی ئه‌و تۆڕه‌دا، به‌كارهێنانی منداڵان له سێكس، ده‌ستدرێژی سێكسی، به‌ندكردنی منداڵان، بێزاركردن و سیخوڕی سیاسی و سه‌ربازییان كردووه.
به گوێره‌ی میدیاكانی توركیاش، تۆمه‌ته‌كان بریتین له به‌كارهێنانی بیروباوه‌ڕی ئایینیی بۆ فرت و فێڵكردن له خه‌ڵك، پێشێلكردنی ژیانی تایبه‌تی، ساخته‌كاری، پێشێلكردنی یاساكانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و قاچاخچێتی.
ئۆكتار، به هۆی كۆكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك سه‌ماكار له چوارده‌وری خۆی، له كاتی پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌كانی، مشتومڕێكی زۆری له جیهانی ئیسلامی به گشتی و توركیا به‌تایبه‌تی هێناوه‌ته ئارا، سه‌رۆكی كاروباری ئایینی توركیاش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئۆكتار "نه‌خۆشی عه‌قڵی هه‌یه".
گرته ڤیدیۆكانی به‌رنامه‌كه‌شی، كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوب بڵاوده‌كرێته‌وه، به ملیۆنان جار بینینیان هه‌بووه، كه تێیدا خۆی له‌گه‌ڵ كچه سه‌ماكاره‌كان سه‌ما ده‌كات.
هه‌ندێك له میدیاكانی توركیاش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ژماره‌یه‌ك له‌و كچه سه‌ماكارانه‌ش له‌گه‌ڵ ئۆكتار ده‌ستگیركراون.
سه‌رچاوه: العربی پۆست
ا. م