شاندی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێم لە‌گە‌ڵ لیژنە‌ی دارایی ئە‌نجومە‌نی نوێنە‌رانی عێراق كۆبووە‌وە

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە دەخرێتەڕوو

K24 – هه‌ولێر:

شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان و لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆكایەتیی هەیسەم جبوری، رۆژی ھەینی 1 ئایاری 2020 بۆ تاوتوێكردنی كێشە داراییە كەڵەكەبووەكانی نێوان بەغدا و هەولێر كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆك و هەندێ لە ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، كۆمەڵێك راسپاردە و پێشنیاریان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەستن بە نەوت و پشكی هەرێم لە یاسای بودجەی 2019 دا گەڵاڵە كرد، هەروەها رێوشوێنەكانی مامەڵەكردنیان لەگەڵ ساڵی دارایی 2020 تاوتوێ كرد.

بڕیاردرا لەمەولا هەماهەنگی زیاتر لەنێوان حكومەتی هەرێم و لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران هەبێت بۆ ئەوەی لە قۆناغەكانی داهاتوودا بتوانن لەو كاتانەی كە پێویستە، كاری هاوبەشی زیاتر بكەن و كەموكوڕییەكان چارەسەر بكەن.

HJ