يه‌كێتى دوا بڕيارى دا
K24 – هه‌ولێر:
له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى بڕياريدا به بێ گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئيسلامى په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆدا ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى به زياتر له دوو له‌سه‌ر سێى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نه‌كه بڕياريدا شانبه‌شانى پارتى ديموكراتى كوردستان و لايه‌نه‌كانى ديكه په‌رله‌مانى كوردستان كارا بكرێته‌وه.
كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئەنجوومەنی سەركردایەتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كۆتاييهات.
هه‌ر به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24، له كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتييدا بڕيار دراوه دوا هه‌ڵوێستيان له چه‌ند رۆژى داهاتوو به بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئيسلامى رابگه‌يه‌نن و ئه‌گه‌ر ئه‌وان رازى نه‌بوون، ئه‌وا يه‌كێتى شانبه‌شانى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان و لايه‌نه سياسييه‌كانى ديكه، له هه‌فته‌ى داهاتوودا په‌رله‌مان كارا ده‌كه‌نه‌وه.