عەبادی بەڵێنەكانی جێبەجێ ناكات

"ئامانجی ئەوەیە دووبەرەكی بخاتە نێو خەڵكی كوردستان"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/e5c83dc5-5af5-44ca-852e-6e8075d92f83/011318CKK.ism/manifest

 K24 - دھۆك

حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەردەوام و لە ھەموو كۆنگرە رۆژنامەوانییەكانیدا، باس لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان دەكات، زۆرجاریش گوتەكانی لە ھەفتەیەك بۆ ھەفتەیەكی دیكە پێچەوانەی یەكترن، ژمارەیەك لە چاودێرانی سیاسی و ھاووڵاتیانی كوردستان، پێیانوایە گوتەكانی عەبادی گوزارشتە بۆ دەرخستنی ئاستی غروری و ھیچ لە بەڵێنەكانیشی ناگەیەنێتەسەر.

سامی ئەترووشی، شارەزای سیاسی بە كوردستان24 گوت: "عەبادی سەرۆك وەزیرانە و دەسەڵاتی ھەیە لە عێراق ئەگەر بیەوێت كێشە داراییەكان چارەسەر بكات، ئەو دەتوانێت مووچەی فەرمانبەران تەرخان بكات و بودجە دیاربكات، بودجەی عێراق بەشی ئەوە دەكات كە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان بدات، بەڵام باوەڕم نییە بەڵێنەكانی جێبەجێ بكات، تەنھا لە كاتێكدا نەبێت كە ھەندێك دەسكەوت بە دەست بێنێ، رەنگە یەكێك لە خواستەكانی مانەوەی بێت وەك سەرۆك وەزیران، مەبەستیەتی لە ھەڵبژاردنەكانی داھاتوو ئەو ئامانجە بپێكێت".

ھاووڵاتییەكی دانیشتووی دھۆك بەناوی ئەیوب برجینی، سەبارەت بە گوتەكانی عەبادی دەڵێت: "وەك ھاووڵاتیەك ھیچ ئاسوودە نیم بە لێدوانەكانی عەبادی، چونكە ھەر جارەو قسەیەك دەكات و بە كرداریش جێبەجێی ناكات، ئامانجی ئەو تەنھا ئەوەیە دووبەرەكی بخاتە نێو خەڵكی كوردستان".