یەكێتی روونكردنەوەیەك لەبارەی كۆسرەت رەسوڵ دەدات

"ئەو جۆرە ھەواڵانە دروستكراون‌ و به‌ مه‌رامى تێكدانى ئارامى كوردستان‌"

K24 - ھەولێر

مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئەو دەنگۆیە رەتدەكاتەوە كە رێگری لە كۆسرەت رەسوڵ، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی كرابێت بچێتە ھەولێر و راشیدەگەیەنێت، ئەو دەنگۆیانە بە مەرام بۆ تێكدانی ئارامی كوردستان بڵاودەكرێنەوە.

لە روونكردنەوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ھاتووە: "كۆمه‌ڵێك ماڵپه‌ڕو په‌یچى سوشیال میدیاى  ئاراسته‌كراو، كه‌ پیشه‌یان شێواندنى راستیه‌كان ‌و چه‌واشه‌كردنى خه‌ڵكه‌، هه‌واڵێكى بێ بنه‌ما و هه‌ڵبه‌ستراو بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ گوایه‌ هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى، جێگرى سكرتێرى گشتى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان رێگاى پێنه‌دراوه‌ بچێته‌ شارى هه‌ولێر. سه‌رله‌به‌رى ئه‌م هه‌واڵانه‌ هیچ بنه‌مایه‌كى راستیان نییه‌‌ و دروستكراون‌ و به‌ مه‌رامى تێكدانى ئارامى كوردستان‌ و دڵه‌راوكێى لاى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان بڵاوده‌كرێنه‌وه‌و دڵنیاین خه‌ڵكى كوردستان بڕوا به‌و جۆره‌ پڕوپاگه‌ندانه‌ ناكه‌ن، كه‌ سه‌رچاوه‌كانى بڵاوكردنه‌وه‌یان هیچ متمانه‌یه‌كیان نییه‌".  

 

دەقی راگەیەندراوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی

له‌ دوێنیه‌وه‌، له‌ كۆمه‌ڵێك ماڵپه‌ڕو په‌یچى سوشیال میدیاى  ئاراسته‌كراو، كه‌ پیشه‌یان شێواندنى راستیه‌كان ‌و چه‌واشه‌كردنى خه‌ڵكه‌، هه‌واڵێكى بێ بنه‌ما و هه‌ڵبه‌ستراو بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ گوایه‌ دوێنێ هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى جێگرى سكرتێرى گشتى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان رێگاى پێنه‌دراوه‌ بچێته‌ شارى هه‌ولێر.

 سه‌رله‌به‌رى ئه‌م هه‌واڵانه‌ هیچ بنه‌مایه‌كى ڕاستیان نیه‌‌و دروستكراون‌و به‌ مه‌رامى تێكدانى ئارامى كوردستان ‌و  دڵه‌راوكێى لاى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان بڵاوده‌كرێنه‌وه‌و دڵنیاین خه‌ڵكى كوردستان بڕوا به‌و جۆره‌ پروپاگه‌ندانه‌ ناكه‌ن، كه‌ سه‌رچاوه‌كانى بڵاوكردنه‌وه‌یان هیچ متمانه‌یه‌كیان نیه‌.

راگه‌یاندنى مه‌كته‌بى سیاسى

یه‌كێتیى نیشتمایى كوردستان