"داعش تۆڵه‌ی مووسڵ له كیشوه‌ره پیره‌كه ده‌كاته‌وه ئاگاداربن"
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی ئینته‌رپول، لیستێكی به ناوی 173 كه‌سی سه‌ر به داعش بڵاوكردووه‌ته‌وه و وای ده‌بینن ئه‌و كه‌سانه مه‌شقیان پێكراوه تا هێرش بكه‌نه‌سه‌ر ئه‌وروپا و به‌هۆی ئه‌و ره‌وشه‌ی به‌سه‌ر چه‌كدارانی داعشدا هاتووه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، تۆڵه له ئه‌وروپا بكه‌نه‌وه.
ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ئینته‌رپول كه‌وتوون، هه‌موویان له لایه‌ن ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندی ئه‌مریكا (سی ئای ئه‌ی) كۆكراونه‌ته‌وه له عێراق و سووریا، به‌و رێگه‌یه‌ش هاوكاریی پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تییان كردووه تا بتوانن ناوی ده‌یان كه‌سی گومان‌لێكراو ده‌ستبخه‌ن كه پیلان بۆ هێرش كردنه‌سه‌ر ئه‌وروپا داده‌ڕێژن.
وڵاتانی ئه‌وروپا پێیان وایه، پاشه‌كشه‌ی داعش له عێراق و سووریا، ده‌بێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئه‌وروپا و ئه‌گه‌ری زۆره توندڕه‌وه راهێنراوه‌كان هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر كیشوه‌ره پیره‌كه زیاتر بكه‌ن، به تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌و توندڕه‌وه ئه‌وروپییانه توانیوویانه له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانی خۆیان له ئه‌وروپا.
سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی به‌ڵگه له‌سه‌ر چوونه ناوه‌وه‌ی هیچ یه‌ك له‌و كه‌سانه بۆ ئه‌وروپا كه له لیسته‌كه‌ی لای ئینته‌رپولدا هه‌ن، به‌ڵام ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی توندڕه‌وه‌كان وای له پۆلیسی نیوده‌وڵه‌تی كردووه هۆشداریی بداته وڵاتانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا و له مه‌ترسی هێرشی نوێ ئاگاداریان بكاته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌و توندڕه‌وانه‌ی له لیسته‌كه‌دا ناویان هاتووه، پێده‌چێت، له‌سه‌ر درووستكردنی بۆمب و چۆنییه‌تی ئه‌نجامدانی هێرش بۆ سه‌ر هاووڵاتیان مه‌شقیان پێكرابێ و توانای ئه‌وه‌شیان هه‌بێت له نێوان وڵاته‌كاندا هاتووچۆ بكه‌ن و به‌شداریی له چالاكییه تیرۆریستییه‌كاندا بكه‌ن.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه كه داعش، گورزی گه‌وره و كوشنده‌ی له مۆڵگه سه‌ره‌كییه‌كانیان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ركه‌وتووه، به تایبه‌تی له شاری مووسڵی عێراق كه له‌م دواییانه‌دا به ته‌واوی له ده‌ست چه‌كدارانی رێكخراوه ده‌رهێنرا و شاری ره‌ققه‌ی سووریا كه ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه جه‌نگێكی قورس دژی توندڕه‌وه‌كان به‌رێوه ده‌چێت.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی پێشوودا، وڵاتانی ئه‌وروپی رووبه‌ڕووی چه‌ندین هێرشی خوێناوی بوونه‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌دان كه‌س كوژران و بریندار بوون، هه‌موو هێرشه‌كانیشداعش به‌رپرسیارییه‌تییه‌كه‌ی ده‌گرتنه ئه‌ستۆی خۆی.