عێراق داوای مۆڵەتی دوو ساڵ لە ئەمەریکا دەکات
K24 - هه‌ولێر:
عێراق داوای دوو ساڵ مۆڵەت لە ئەمەریکا دەکات تاکو بتوانێت گازی ئێران نەکڕێت و پشت بە بەرهەمی خۆی ببەستێت.
حیان عبدولغه‌نی، بەڕێوەبه‌ری كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی گازی باشووری عێراق رایگه‌یاند ،ئاستی به‌رهه‌مهێنانی گازی عێراق بۆ دابینكردنی پێداویستی ناوخۆی عێراق زۆر نییه و بۆ په‌رەپێدان و دامه‌زراندنی پڕۆژه نوێیه گازییه‌كانیان پێویستیان بە 24 مانگە.
هه‌ر بۆیه‌ش، تا دوو ساڵی دیکە پێویستیان به گازی ئێران ده‌بێت و داوا له ئه‌مەریكا ده‌كه‌ن مۆڵه‌تی زیاتریان پێ بدات.
عبدولغه‌نی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تا ساڵی 2020 ئاستی به‌رهه‌مهێنانی گاز له عێراقدا ده‌گاته یه‌ك ملیۆن و سێسه‌د هه‌زار پێ سێجا.
H.J