سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان، كه له ده‌ریای مردووی ئه‌رده‌ن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆبووه‌ته‌وه.
لەدیدارەکەدا کە لە پەراوێزی چالاکییەکانی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی دەربارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە دەریای مردوو بەڕێوەچوو، پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان و بارودۆخی سیاسیی و ئەمنیی لە ناوچەکەدا تاووتوێکرا.