به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتاری كوردستان پارتییه و سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه كۆتاییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، كه به‌ر له دوو رۆژ له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستانه‌وه راگه‌یه‌ندران، به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار كه له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانه سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه‌م دانیشتنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات.
رێڤینگ محه‌مه‌د به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتاری خولی نوێی په‌رله‌مانی كوردستانه و له فرامسیۆنی پارتییه، به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، دوای سوێندخواردنی یاسایی ناوبراو سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه‌م دانیشتن ده‌كات.
ناوی چوارینه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره "رێڤینگ محه‌مه‌د محه‌مه‌د عه‌لی"ـیه و له ساڵی 1952 له قه‌زای ئامیدی سه‌ر به پارێزگای دهۆك له‌دایك بووه، بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له هونه‌ر هه‌یه.
دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌ركه‌وت پارتی دیموكراتی كوردستان به بردنه‌وه‌ی 45 كورسی په‌رله‌مانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه و گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستانی مسۆگه‌ر كردووه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه كۆتاییه‌كان، دوای پارتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به بردنه‌وه‌ی 21 كورسی له پله‌ی دووه‌م دایه، له‌كاتێكدا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه پله‌ی سێیه‌می به‌ركه‌وتووه، 12 كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێناوه.
دوای ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به بردنه‌وه‌ی 8 كورسی، به‌رامبه‌ر 7 كورسی بۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامی، لیستی به‌ره‌و ئیسلاح 5 كورسی، بۆ هه‌ریه‌ك له لیسته‌كانی سه‌رده‌م و ئازادی 1 كورسی و كۆتاكانیش 11 كورسییان به‌ده‌ستهێناوه.
دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه له 30ی ئه‌یلولی رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، راگه‌یاندنی ئه‌نجامه كۆتاییه‌كان بۆماوه‌ی 3 هه‌فته دواكه‌وت، ئه‌مه‌ش وه‌ك كۆمسیۆن باسیی لێوه ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه بوو، كه زیاتر له هه‌زار سكاڵا و سه‌رپێچی و پێشێلكارییان به‌ده‌ست گه‌یشتبوو و بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌یان پێویستییان به كاتێكی زۆر هه‌بوو.
H.B