كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرزدەبێتەوە
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان لە راپۆرتێكدا پێشبینیەكانی پلەكانی گەرمای بۆ چەند رۆژی داھاتووی ئەم ھەفتەیە بڵاوكردەوە.
لە راپۆرتی كەشناسیدا ھاتووە: "رۆژى سێشەمە بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما دەبێت بە (3-5)پلەى سیلیزى ئاسمان پەڵە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور باران بارین لە کاتەکانى شەودا دەبێت لە هەندێ ناوچەى پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاویە بەرزەکانى پارێزگاى هەولێر" .
كەشناسی راشیگەیاندووە: "رۆژى چوارشەممە پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە بە(2-5) پلە لە چاو رۆژى پێشووترى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى نیمچە دوورگەى عەرەبى درێژدەبێتەوە کە کەشێکى ناسەقامگیر دروست دەکاتەوە بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵێکى کەم دەبێت لە ناوچە جیاجیاکان و تۆزوخۆڵەکە زیاتر دەبێت لە هەندێ ناوچەى باشوورى كوردستان، کاریگەرى بەرزەپاڵەپەستۆى تورکیا درێژدەبێتەوە رۆژى پێنجشەم و هەینى کەش و هەوا ئاساى دەبێت و ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرما نزیک دەبێتەوە".
سەبارەت بە كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی كەشناسی پێشبینیەكانی بڵاوكردووەتەوە و ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، ھەروەھا سبەی ئاسمان لە ئاسمانی كوردستان لە نێوان پەڵە ھەور و نیمچە ھەوردا دەبێت.