نزيكه‌ى 100 مليۆن مۆبايلى ئايفۆن له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى هاكدان
K24- هه‌ولێر
نزیكه‌ی 100 ملیۆن مۆبایلی ئایفۆن له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌دان، توێژه‌ران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن له هه‌ر كاتێكدا ئه‌گه‌ری داخستنيان هه‌یه.
به گوێره‌ی گۆڤاری فۆربیس رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ژماره‌یه‌ك تویژه‌ری چینی ئه‌وه‌یان راگه‌یاندووه كه نزیكه‌ی 16 هه‌زار ئه‌پڵیكه‌یشنی مۆبایل له‌سه‌ر 100 ملیۆن مۆبایلى جۆرى ئايفۆن داونلۆد كراون.
له رێگه‌ی ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنانه‌وه، هاككه‌ران ده‌توانن بچنه ناو مۆبایلی هاوولاتیانه‌وه و ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت ده‌ستی بخه‌ن یاخود مۆبایله‌كه دابخه‌ن وكۆدی كردنه‌وه‌كه‌ی بگۆڕن بۆ ئه‌و ژماره نهێنیه‌ی كه خۆیان ده‌یانه‌وێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدايه، پێشتر كۆمپانیای ئه‌پڵ، ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو كه توانای پاراستنی به‌كاربه‌رانی هه‌یه له هه‌ر مه‌ترسییه‌كی ده‌ره‌كی.