سه‌در كه‌وته پاڕانه‌وه
K24- هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، داوا له سه‌ركرده سیاسییه‌كانی سوننه ده‌كات، به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بخه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌كان و داوایان لێده‌كات، كه‌سانی سه‌ربه‌خۆی چالاك و ته‌كنۆكرات بۆ پۆسته‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دوور له خه‌نجه‌ری ناپاكی و گه‌نده‌ڵی به‌یه‌كه‌وه بژین.
له نامه‌یه‌كدا سه‌در به سه‌ركرده سوننیه‌كانی گوتووه، "ده‌ستم دامێنتان، ئێوه به‌و به‌رگرییه شه‌ریفانه‌ی كه به‌رامبه‌ر داگیركاران كردمان و به‌هۆی ئه‌و به‌رگرییه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ناحه‌ق ده‌ستدرێژیان كرده سه‌ر ئێوه ده‌ركران، ئێمه به‌و هه‌ڵوێسته راست و دادپه‌روانه‌ی بۆ ئێوه‌مان هه‌بووه به‌تایبه‌ت له مووسڵ و ئه‌نبار و شوێنه‌كانی دیكه، داواتان لێده‌كه‌ین ده‌ست له پشكپشكێنه‌ی حزبی و دابه‌شكاری مه‌زهه‌بی هه‌ڵگرن".
سه‌در له نامه‌كه‌یدا داواشی له سیاسه‌تمه‌دارانی سوننه كرد، "به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بخه‌نه پێشه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و چاوێك به‌و كاره‌ساتانه‌دا بخشێنننه‌وه كه به‌هۆی توندوتیژی و توندڕه‌وییه‌وه روویانداوه و هه‌موو گه‌نده‌ڵكار و مه‌زهه‌بگه‌رایه‌ك دوور بخه‌نه‌وه".
سه‌در له درێژه‌ی نامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی، "ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه خه‌ڵكانێكی چالاكی ته‌كنۆكرات و سه‌ربه‌خۆ بخرێنه پۆسته‌كانه‌وه، بۆئه‌وه‌ی دوور له ناپاكی و گه‌نده‌ڵی به ئارامی به‌یه‌كه‌وه بژین".
H.B