كاندیدێكی كورد بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ره‌تكرایه‌وه
K24- هه‌ولێر:
یەكەمین كاندیدی كورد بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رەتكرایەوە و ھۆكارەكەشی دەگەڕێنێتەوە بۆ ھەموارنەكردنەوەی یاسای كەمكردنەوەی تەمەن، بۆیە ئەو لە كاندید بوون بێ بەشبووە.
جوان عەبدوڵا تەمەنی 29 ساڵە و دەرچوی بەشی یاسایە. یەكێك بوو لە پالێوراوانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له سنووری پارێزگای هه‌ولێر. ئەو نیگەرانە لەوەی پرۆژە یاسای تایبەت بە كەمكردنەوەی تەمەن بۆ پاڵێوراوان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پەسەند نەكراوە و هه‌ر وه‌ك خۆی ماوەتەوە، ئه‌گەرچی بابەتەكە یاساییە، بەڵام ئه‌و پێیوایه دەبێ ئه‌و یاسایە ھەموار بكرێتەوە، چونكه به‌گوێره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، نابێت تەمەنی ھەر نوێنه‌رێك له 30 ساڵ كه‌متر بێت.
له‌مباره‌شه‌وه ئه‌رده‌لان نوره‌دین، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: ھەموار نەكردنەوەی بڕگه‌ی یاسایی تایبەت بە تەمەنی نوێنه‌ران ھۆكاری خۆی ھەیە و، ئەو تەمەنه‌ش بە گونجاو دەزانێ بۆ بڕیاردان لە چارەنووسی هه‌ر وڵاتێك.
هۆگر چه‌تۆ، كه شاره‌زایه‌كی بواری هه‌ڵبژاردنه له‌و باوه‌ڕه‌دایه، بوونی گەنجان لە ناوەندەكانی بڕیاردان وا دەكات كۆمەڵگای پێشكەوتن بە خۆیه‌وە ببینێ و ئەوە بە مافی سیاسی ھەر تاكێكی كۆمەلگا دەزانێ و پێیوایه، مرۆڤ له‌و ته‌مه‌نه‌ی مافی ده‌نگدانی هه‌یه هه‌مان ئه‌و مافه‌شی هه‌یه كه خۆی كاندید بكات.
عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی به یاسا تەمەنی دەنگده‌ران و خۆ كاندید كردنی لە یەك جیا كردوەتەوە، هه‌ر هاووڵاتییه‌ك لە تەمەنی 18 ساڵی مافی دەنگدانی ھەیە و لە تەمەنی 30 ساڵی و زیاتریش مافی ئەوەی ھەیە خۆی كاندید بكات. بۆ ھەڵبژاردنی ئەمساڵی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش پێشنیاز كرابوو، تەمەنی پاڵێوراوان بكرێتەوه 25 یا 28 ساڵ، بۆئه‌وه‌ی بوار بۆ به‌شداربوونی گه‌نجان له بڕیاردان بڕه‌خسێت، بەڵام هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕگه یاساكه دەنگی لە سەر نەدرا و تەمەنەكە ھەر لە 30 ساڵی بۆ سەرەوە مایەوە.