پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی، پلەی گەرما لە ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان زیاتر دادەبەزێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بە گوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 42 و سلمانی 40 و دھۆك 41 و كەركووك 43 پلەی سیلیزی دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

كەشناسی پێشبینی كردووە، سبەی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت و لەگەڵ بوونی ھەندێك پەڵە ھەور، پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 40 پلە و لە سلێمانی و دھۆك 39 و لە كەركووك 41 پلە دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی