به‌ڤیدیۆ.. خێزانێكی فه‌ره‌نسی به موعجیزه له چنگی به‌ورێكی دڕنده رزگاریان ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه سایتی ئه‌لیكترۆنی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه، خێزانێكی فه‌ره‌نسی كه له 5 ئه‌ندام پێكهاتوون نیشان ده‌درێن، كه به موعجیزه له چنگی به‌وره "چیته" دڕنده‌كان رزگاریان ده‌بێت، كاتێك ئه‌و خێزانه بۆ گه‌شتێك چووبوونه یه‌كێك له سیرانگهكانی وڵاتی هۆڵه‌ندا.
وه‌ك ئه‌و رۆژنامه‌یه بڵاویكردۆته‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی پێشتر ئه‌و خێزانه له‌لایه‌ن راهێنه‌رانی ئاژه‌ڵانه‌وه له مه‌ترسی ئه‌و شوێنه ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه نابێت له ئۆتۆمۆبیله‌كه‌یان دابه‌زن، به‌ڵام ئه‌وان گوێیان پێ نه‌داوه و بڕیاریانداوه به‌پیاده پیاسه‌یه‌ك به‌و چۆڵه‌وانییه‌دا بكه‌ن.
وه‌ك له گرته‌كه‌دا نیشان ده‌درێت، پێده‌چێت ئه‌و خێزانه ویستبێتیان چه‌ند وێنه‌یه‌ك بۆ یادگاری له‌گه‌ڵ بهورهكان بگرن، به‌ڵام بهورهكان هه‌وڵیاندا په‌لاماریان بده‌ن و، له ڤیدیۆكه‌دا نیشان ده‌درێت، كه تا گه‌یشتینیان بۆ ناو ئۆتۆمۆبیله‌كه‌یان ئه‌و ئاژه‌ڵانه به‌دوایان ده‌كه‌ون و چۆن به موعجیزه رزگاریان ده‌بێت.
له‌كاتێكدا نووسینگه‌ی میدیایی سه‌یرانگه‌ی "Beekse Bergen" رایگه‌یاندووه، پێویسته هه‌ر گه‌شتیارێك به‌ر له چوونه ئه‌و ناوچه‌یه به‌وردی ره‌چاوی رێنماییه‌كان بكات، به‌ڵام وادیاره ئه‌و خێزانه گوێیان پێ نه‌دابێت و گرنگیان به سه‌لامه‌تی ژیانی خۆشیان نه‌داوه.
H.B