"ئێران ده‌ست له‌ سیاسه‌ته‌كانی هه‌ڵنه‌گرێ جیهان به‌گژیدا ده‌چێ"

پۆمپیۆ هەڕەشەی نوێ لە ئێران دەکات

K24 - هه‌ولێر:

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئێران لە ئەگەری بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی ئاگادار دەکاتەوە و هەڕەشەی بەگژداچوونەوەی جیهانی لێ دەکات.

هەگ هێویت، رۆژنامەنووس و پێشکەشکاری رادیۆی ئەمەریکا، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ پۆمپیۆ ئەنجامدا و تیایدا پرسیاری کێشەی ئەتۆمی وروژاند، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکاش لە وەڵامدا گوتی: "ئەوە لە بەرژەوەندی تاران نابێت کە بەردەوامی بدات بە پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی".

پۆمپیۆ گووتیشی:" ئەگەر ئێران هەر بەرەوام بێت لە هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی، دەبێت رووبەڕووی توڕەیی زۆری هەموو جیهان ببێتەوە".

وەزیرەی دەرەوەی ئەمەریکا یەکێکە لە نەیارەکانی سیاسەته‌كانی ئێران و چەند جارێک هەڕەشەی لاوازکردنی سوپای ئێرانی لە رێگای سزا و ئابڵووقەی جیهانی کردووە، چونکە پێیوایە کۆماری ئیسلامی ئێران رێککەوتنامەی ئەتۆمی قۆستۆتەوە بۆ زیاتر بەرفروانکردنی هەژموونی سەربازیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.