كورد به‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌ڵامی مه‌كگورك ده‌داته‌وه‌

یاسای نێوده‌وڵه‌تی چۆن پاڵپشتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی:

به‌ گوێره‌ی یاسا نێودەوڵەتییەکان ھەموو گەلێک مافی بڕیارو دیاریکردنی چارەنووسی خۆی ھەیە، گەلی کوردستانیش وەکو هه‌ر گەلێکی ستەمدیدە ئەو مافەی ھەیە چارەنووسی خۆی دیاری بکات، مامۆستایەکی زانکۆش دەڵێت به‌ گوێره‌ی جاڕنامه‌ی نەتەوە یەکگرتووەکان ھیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە بە ناوی گەلێکی دیکەوە بڕیار بدات.

بە درێژايی مێژووی گەلی کوردستان خەباتی له‌ پێناو ئازادی و سەربەخۆیی کردووە، ڕەتیشیکردۆتەوە ژێر دەستەیی قبوڵ بکات، لەگەڵ ئەوەشدا گەلی کورد نەک دەستی بۆ زه‌وتكردنی مافی ھیچ گەلێک نەبردووە، بەڵکو لەسەر داھاتووی گەلانی دیکە ھیچ بڕیارێکی نەبووە، ئەو پێکھاتە جیاوازانەشی لە کوردستان ده‌ژین ماف و گیانیان پارێزراوە ، بۆیە ئێستاش گەلی کوردستان مافی خۆیەتی خۆی بڕیار لە داھاتووی خۆی بدات نەک کەسانێک یاخود دەوڵەتێکی دیکە له‌ جیاتی بڕیار بدات.

گەلی کوردستان مافی خۆیەتی ئەو پرسیارە بکات کە ئایا بۆچی سەربەخۆیی بۆ گەلانی دنیا ڕەوابێت، ته‌نیا بۆ کوردستان ڕەوانەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا بە پێی یاسا ھەردەوڵەتێک بەنیازبێت فشار لەسەر گەلێک دروست بکات بۆ ئەوەی داھاتووی خۆی دیاری نەکات، ئەوا پێچەوانەی ئەو یاسایانەیە کە بۆ پاراستنی مافی نەتەوەکان دیاریکراوە .

بەپێی جاڕنامه‌ی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 1945 دەرکراوە، لە یەکێک لە بڕگەکانی جاڕنامه‌كه‌دا ھاتووە ھەموو گەلێک مافی دیاری کردنی چارەنووسی خۆی ھەیە ، ھەرچەندە کوردستان ئەندام نییە لە نەتەوە یەکگرتوەکان، بەڵام مافی خۆیه‌تی بڕیار لەسەر داھاتووی خۆی بدات، چونکە چەندین ساڵە گەلی کوردستان بەبێ ویست