ئه‌ردوغان: هه‌ر لایه‌نێك باوه‌ڕی به چاره‌سه‌ری سه‌ربازی نییه بۆ دۆخی سووریا با هێزه‌كانی خۆی بكشێنێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغا سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌ڵێت، هه‌ر وڵات و لایه‌نێك باوه‌ڕی به‌وه نییه كه چاره‌سه‌ری سه‌ربازی دۆخی سووریا یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، با هێزه‌كانی له‌و وڵاته بكشێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و رووسیا جه‌ختیان كرده‌وه، نابێت بۆ چاره‌سه‌ری ئاڵۆزیه‌كانی سووریا بیر له بژارده‌ی سه‌ربازی بكرێته‌وه.
ئه‌م قسانه‌ی ئه‌ردوغان به‌ر له گه‌شته‌كه‌ی بۆ رووسیا، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا هاتوون و گوتی "من كێشه‌م له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتنی ئه‌م جۆره لێدوانانه هه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری سه‌ربازی له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی چاره‌سه‌ریدا ببینن، كه‌واته با هێزه‌كانیان له سووریا بكشێننه‌وه".
سه‌رۆككۆماری توركیا گوتیشی، له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ مۆسكۆ له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆتنی سه‌رۆكی رووسیا ئه‌و پرسه تاوتوێ ده‌كات، هه‌وره‌ها باس له چاره‌سه‌ری سیاسیش بۆ دۆخی سووریا و جووڵه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ رووسیا له ناوچه‌ی عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات.
وه‌ك ئه‌ردوغان ئاشكرایكرد، پرسێكی دیكه‌ی گرنگ كه له كارنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ مۆسكۆ هه‌یه، تاوتوێ كردنی ورده‌كاری كڕینی سیسته‌می ئێس 400 ی به‌رگری مووشه‌كییه له رووسیا.
به‌ر له‌چه‌ند رۆژێك هه‌ریه‌ك له ڤلادیمێر پۆتن سه‌رۆكی رووسیا و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردبۆوه، بۆ چاره‌سه‌ری سووریا پێویسته به‌دوای بژارده‌یه‌كی دوور له سه‌ربازیدا بگه‌ڕێن. له‌كاتێكدا توركیا به به‌رده‌وامی هه‌وڵ ده‌دات هه‌ژموونی سوپاكه‌ی له سووریا به‌گشتی و رۆژئاوای كوردستان به‌تایبه‌ت زیاد بكات، چونكه ئه‌ردوخان هێزه‌كانی په‌یه‌ده به‌باڵێكی چه‌كداری په‌كه‌كه له رۆژئاوای كوردستان ده‌زانێت و، نایه‌وێت قه‌واره‌ی كوردی له رۆژئاوای كوردستان ببێته ئه‌مری واقع، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ر له‌سه‌ره‌تای كێشه‌ی سووریاوه توركیا باسی له به‌كارهێنانی هێز كردووه.