پارتی: پشتیوانی له رێككهوتنی ههولێر و بهغدا دهكهین
K24- ههولێر:
گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، حیزبەکەی پشتیوانی تەواوی رێککەوتنی حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی عێراقە. لە بەرامبەریشدا ئەندامێكی خانەی راپەراندنی بزووتنەوەی گۆران پێی وایە، ئەو رێککەوتنە بەرھەمی یەك تیمی کارکردنی کابینەی نۆیەمە.
مهحموود محهمهد، وتهبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان دهڵێت: حزبهكهی پشتیوانی رێککەوتنی حکوومەتی ھەرێم لەگەڵ حکوومەتی عێراق دەکات، بە تایبەت پرسی بودجە و نەوت، چونکە پێیان وایە ئەو رێککەوتنە ئەولەویەتی کاری کابینەی نۆیەم بووە، ھەموو ھەوڵێکیشیان بۆ ئەوە دەبێت، پاڵپشتی لایەنە سیاسیەکانی عێراق بۆ ئەو رێککەوتنە بهدهستبهێنن.
له بهرامبهریشدا جەلال جەوھەر، ئەندامی خانەی راپەراندنی بزووتنەوەی گۆڕان جهخت دهكاتهوه، ئەو رێککەوتنە بەرھەمی یەك تیمی کارکردنی سەرۆك و ئەندامانی کابینەی نۆیهمه، بۆیە دەبێت ئەو لایەنانەی لە حکوومەت بەشدارن دەست بەو یهكڕیزییهوه بگرن.
چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەولێر و بەغدا خاڵێکی سەرەکی کارنامەی کابینەی نۆیەم بوو، بۆیە چەند مانگێك دوای پێکھێنانی کابینەکە، حکوومەتی ھەرێم تووانی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق، لەسەر پرسی بودجە بگەنە رێککەوتنی کۆتایی، بە ئومێدی ئەوەی رێککەوتنەكه وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت.
H.B