چیرۆکی خەمناکی گیان لەدەستدانی کچێکی ئەمەریکی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا
K24 – مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
دایكی دیكسۆن به دەم گریانه‌وه به رۆژنامه‌ی سانت لویز پۆست دیسپاچ ده‌ڵێت: "ته‌نیا له رێگه‌ی هه‌واڵه‌وه ئه‌مانزانی نه‌خۆشییه‌ك له چین بڵاوبووەتەوە، كه‌چی ئێستا كچه‌كه‌می كوشت. ئه‌ی خوایه چ كاره‌ساتێكه...".
جازمۆد دیكسۆن31-ساڵ، رۆژی 17ـی ئادار تووشی هه‌ڵامه‌ت ده‌بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی بپژمێت یان هیچ نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ی پێوه دیار بێت به‌په‌له مۆبایله‌كه‌ی هه‌ڵدەگرێت، زه‌نگ بۆ هێڵی گه‌رمی فریاكه‌وتن لێدەدات و تێ‌یان ده‌گه‌یه‌نێت ئاوێكی زۆر به لوتیدا دێته خواره‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كچه مامه‌كه‌یدا به‌هێزه، بۆیه راسته‌وخۆ له دوای پەیوەندی به‌هێڵی گه‌رمی فریاكه‌وتنه‌وه، په‌یوه‌ندی به بیلاڤای جۆنسۆن-ی ئامۆزایه‌وه ده‌كات.
كاتێك تیمی فریاكه‌وتن ده‌گه‌ن، پێی ده‌ڵێن بێ هیچ چه‌ندوچونێك ئه‌بێت بچیت له به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه بێت. له‌وكاته‌دا كچی مامه‌كه‌ی ده‌گات، تیمه‌كه پێی ده‌ڵێن: "نزیك مه‌كه‌وه‌ره‌وه .... تكایه، ئێره جێبێڵه".
دیكسۆن خه‌ڵكی سانت لویس –ی ویلایه‌تی مزۆری-یه، دوو رۆژ پێش پشكنینی هیچی نه‌زانیوه ده‌رباره‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا. هه‌ر بۆیه دوای دوو رۆژ مانه‌وه له‌نه‌خۆشخانه رۆژی 21 ی ئادار كۆچی دوایی ده‌كات و ده‌بێته شوكێكی گه‌وره بۆ دایك و باوكی و هاوڕێكانی.
كچی مامی دیكسۆن ده‌یگێڕیته‌وه و ده‌ڵێت: "كاتێك رۆژی 18ی ئادار ئێمه له چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی پشكنینه‌كان بوین، كه‌چی دیكسۆن له ژێر ئامێری هەناسە تەنگییدا بوو”.
ده‌شڵێت: "پزیشكه‌كان پێیانوتین، نه‌خۆشه‌كه‌تان له ژێر ئامێری هه‌ناسه‌پێدانی ده‌ستكردایه به‌هۆی دابه‌زینی چوونی ئاستی ئۆكسجین بۆ سییه‌كانی".
رۆژی 19ی ئادار ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی دێته‌وه كه تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە. بۆیه كچه مامه‌كه‌ی ده‌ڵێت: "ئاسان نییه.. ئه‌بێت ئیتر خۆمان بپارێزین.. داوتان لێده‌كه‌م بۆئه‌وه‌ی وه‌ك دیكسۆن نه‌مرن".
دیكسۆن ئه‌بێته یه‌كه‌م گیانله‌ده‌ستدانی تووشبووی كۆرۆنا له‌ویلایه‌تی مزۆری كه له ئێستا زیاتر له 400 حاڵه‌تی تووشبووی هه‌یه.
H.J