"پاڵه‌وانه‌كه‌ی مووسڵ" چه‌كدارانی داعش ده‌خه‌ڵه‌تێنێ
k24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د قاسم، جه‌نگاوه‌رێكی یه‌كه تایبه‌ته‌كانی عێراقه و ته‌مه‌نی 25 ساڵانه، كاریكی پاڵه‌وانانه‌ی كردووه‌و توانیوویه‌تی خۆی بخزێنێته ناو ریزی چه‌كدارانی داعشه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی mirror بریتانی، له میانی شه‌ڕ و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كانی نێوان هێزه‌كانی عێراق و چه‌كدارانی داعش له مووسڵ، محه‌مه‌د قاسم خۆی له چه‌كدارانی داعش نزیك كردووه‌ته‌وه‌و توانیوویه‌تی بچێته ناو ریزه‌كانی چه‌كدارانی داعشه‌وه‌و قایلیان بكات كه ئه‌و یه‌كێكه له ئه‌ندامه‌كانی ئه‌وان، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی بگاته زانیارییه‌كان رێكخراوه‌كه له شاره‌كه‌دا.
رۆژنامه‌كه نووسیوویه‌تی "محه‌مه‌د قاسم جلوبه‌رگ و چه‌كه‌كه‌ی گۆڕیوه و توانیوویه‌تی، چه‌كدارانی داعش بخه‌ڵه‌تێنیت و لێیان نزیك بێته‌وه و له كاتی شه‌ری مووسوڵدا 6 چه‌كداریان بكوژێت".
به‌و هۆیه‌وه محه‌مه‌د قاسم كاتێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه لای هاوڕێكانی له نزیك به‌نداوی مووسڵ، پله‌كه‌ی كراوه به رێپێدراوی یه‌كه‌م و خه‌ڵات كراوه.
لای خۆیه‌وه، عه‌بدولوه‌هاب ساعدی، ستایشی ئه‌و جه‌نگاوه‌ره‌ی كردووه كه رۆڵێكی باشی له كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵدا گێڕاوه.