ژماره‌ی ئاواره‌كانی عه‌فرین روو له زیادبوون ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه میدیاییه‌كان، به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی توركیا و میلیشیاكانی گروپه چه‌كداره‌كانی سووریا كه به‌فه‌رمانی ئه‌نقه‌ره شه‌ڕ ده‌كه‌ن، تادێت ژماره‌ی ئاواره‌كانی شاری عه‌فرین روو له زیادبوون ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی له به‌یروت به كه‌ناڵی ئه‌خباری لوبنانی راگه‌یاند، ژماره‌ی ئاواره‌كانی عه‌فرین كه به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی توركیا ئاواره بوونه، گه‌یشتۆته 170 هه‌زار كه‌س.
نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگی و كاروباری مرۆیی رایگه‌یاند، "دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌نداوی سه‌ره‌كی عه‌فریندا گرتووه، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه ئاویان له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه بڕیوه".
ئاشكراشیكرد، "تادێت شه‌ڕ سه‌ختتر ده‌بێت و به‌و هۆیه‌شه‌وه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه ماڵ و حاڵی خۆیان به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه جێ ده‌هێڵن، كه له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سوپای سووریا‌ن".
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه، بروسك حه‌سه‌كه، وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه له عه‌فرین رایگه‌یاند، "ئێستا به‌نداوی سه‌ره‌كی عه‌فرین له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی توركیایه، بۆیه خه‌ڵكی ناوچه‌كه ناچاره ئاوی بیره‌كان به‌كاربهێنن، له‌كاتێكدا ئاوی بیره‌كان به‌شی پێداویستی ناكات و بۆ خواردنه‌وه‌ش شیاو نییه".
پێشتریش ئاژانسی سانای سه‌ر به حكوومه‌تی سووریا رایگه‌یاندبوو، زیاتر له 20 هه‌زار ئاواره‌ی شاری عه‌فرین له هه‌ردوو شاری نه‌بل و زه‌هرا هه‌ن، كه هه‌ردووكیان له‌ژێر كۆنترۆڵی حكوومه‌تن، هاوكات به‌شێك له ئاواره‌كانیش له ترسی شه‌ڕ و بۆردومانه‌كانی توركیا، روو له شاری ته‌ل ره‌فعه‌ت و شاره‌كانی دیكه‌ی رۆژئاوای حه‌له‌ب ده‌كه‌ن.
H.B