ئایفۆن 7 فرۆشی لە ئایفۆن 8 زیاترە

ئایفۆن 10 نمایش دەكرێت

K24 - ھەولێر

لە رووی داواكاری و ئاستی فرۆشەوە، بازاڕی ئایفۆن حەوت بە بەراورد  لەگەڵ ئایفۆن 8 باشتر بووە.

بەگوێرەی دوایین راپۆرتی كۆمپانیای كەی بانس بۆ شیكردنەوەی بازاڕەكانی تەكنەلۆژیا، ئامێری ئایفۆن حەوت بەتایبەتمەندییەكانییەوە، توانی بە پێش جۆری ئایفۆن ھەشت بكەوێت له‌ پڕفرۆشیدا له‌ بازاڕ. 

ئەمە لە كاتێكدایە ھەر كاتێك جۆرێكی نوێی ئایفۆن خرابێتە بازارەكانەوە، فرۆشیارێكی زۆری ھەبووە لە سەرانسەری جیھان، بەڵام بە گوێرەی دوایین داتاكان دەركەوتووە كە جۆری ئایفۆن ھەشت خواستێكی كه‌متری له‌سه‌ر به‌راورد به‌ جۆری ئایفۆن حه‌وت.

به‌ گوێره‌ی پێشبینیه‌كان، بڕیاردراوە مانگی داھاتوو جۆری ئایفۆن 10 نمایشبكرێت.