کۆمیسیاری ئەوروپا ستایشی رۆڵی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه و ئاسایش ده‌كات
K24 - واشنتن
له‌دامه‌زراوه‌ی ئه‌تلانتیك له واشنتن، دیمیتریس ئه‌فرامۆپۆلۆس، كۆمیسیاری ئه‌وروپا بۆ كاروباری كۆچبەران ستایشی رۆڵی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه و ئاسایش ده‌كات .
له وه‌ڵامی پرسیارێكی كوردستان24، كۆمیسیاری ئه‌وروپا بۆ كاروباری كۆچبەران رۆڵی هه‌رێمی كوردستانی به‌رز نرخاند له دابینكردنی په‌ناگه و ئارامیی بۆ نزیكه‌ی دوو ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌رە.
دیمیتریس ئه‌فرامۆپۆلۆس، كۆمیسیاری ئه‌وروپا بۆ كاروباری كۆچبەران گوتی: "كورد له شه‌ڕی رووخاندنی داعشدا قوربانییه‌كی زۆری داوه و بۆیه به‌ڵێ ئێمه پشتیوانیان لێ ده‌كه‌ین و له رووی مرۆییه‌وه هاوكاریان ده‌كه‌ین، ھەروەھا له رووی ماددی و راپه‌ڕاندنی كاره مرۆییه‌كان".
گوتیشی: "له رووی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ئاسته‌نگ هه‌یه، به‌ڵام بێگومان كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م پرسه چاره‌سه‌ر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌وێ مامه‌ڵه بكات، بۆ هاوكاریكردن له پێناو خزمه‌تگه‌یاندن به ئاواره و په‌نابه‌ره‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا".
ئاشكراشی كرد: "له‌گه‌ڵ كۆمپانیا گه‌وره‌كانی وه‌ك مایكرۆسۆفت و تویته‌ر و فه‌یسبوك گه‌یشتووین به شێوازێكی رێككه‌وتن و تائێستا نزیكه‌ی له 90% بابه‌ته‌كانی تیرۆریستان له ئه‌نته‌رنێت به یه‌كجاره‌كی سڕاونەتەوە و جارێكی تر نابینرێن".
ھ.م