ئاگادارییەک لە هاتووچۆی سۆرانەوە

هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

K24- سۆران:

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە کە لە بەیانی رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی12/07/2020 تاکو  رۆژی یەکشەممەی داهاتوو رێکەوتی 19/07/202 بە هیچ شێوەیەک سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران نەکەن چونکە بۆ ماوەی یەک هەفتە رایکردنی مامەڵەی سەرجەم هاووڵاتیان لە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان رادەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشداوە، هۆکاری ئەمەش بۆ گواستنەوەی بارەگای بەرێوەبەرایەتیەکەمان بۆ باڵەخانەی (بینای) نوێ دەگەڕێتەوە.

دەقی راگەیەندراوکە:

ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە کە لە بەیانی رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٢ / ٧ / ٢٠٢٠ تاکو رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ڕێکەوتی ١٩/ ٧ / ٢٠٢٠ بە هیچ شێوەیەک سەردانی بارەگایی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران نەکەن چونکە بۆ ماوەی یەک حەفتە رایکردن و ڕواندنی مامەلەی سەرجەم هاوڵاتیان لە بەرێوەبەرایەتیەکەمان رادەگیرێت بە هۆی گواستنەوەی بارەگای بەرێوەبەرایەتیەکەمان بۆ باڵەخانەی (بینای) نوێی ، وەک دەرکردن و نوێکردنەوەی مۆلەت ، پشکنینی ئۆتومبێل ، هتد... ، بۆیە داوا لەو هاولاتیانە دەکەین کە کاری مامەلەی نوێکردنەوە و دەرهێنانی مۆلەت ، پشکنینی ئۆتومبێل ، تاقیکردنەوەی میکانیک ـ تورای رەمپە ، گەراج ، ناوشار ـ خولی وانەگوتنەوەی مۆلەت یان هەر مامەلەیەکی تریان لە بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران بە سەرجەم بەش و هۆبەکان هەیە لە بەیانی رۆژی یەکشەممە ١٢ / ٧/ ۲۰۲۰ تاکورۆژی یەکشەممەی داهاتوو ١٩ / ٧ / ۲۰۲۰ بەڕێکردنی مامەلەی هاولاتیان رادەگیرێت بە هەموو شێوەیەک بۆیە لەماوەی دیارکراو سەردانی بەرێوەبەرایەتیەکەمان نەکەن.

H.J