كه‌مال كه‌ركووكی: پارتی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان رێكده‌كه‌وێت
K24- هه‌ولێر:
له‌كاتێكدا كه بڕیاره رۆژی شه‌ممه گفتوگۆی لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ حكوومه‌ت هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه, له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، کەمال کەرکووکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دووپاتیكرده‌وه، پارتی لەگەڵ هەموو لایەنەکان دەکەوێتە گفتوگۆ و لەگەڵ هەموانیش ڕێکدەکەوێت, جگە لەو كه‌سانه کە بەشداربوون لە درووست‌کردنی شازدەی ئۆکتۆبەر.
سه‌باره‌ت به ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووكیش، كه‌مال كه‌ركووكی گوتی، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك - گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان لێژنه‌یه‌كی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهێناوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێویسته دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌ركووك راده‌ستی خه‌ڵكی ئه‌و شاره بكرێته‌وه و نابێت ئه‌و عه‌سكه‌رتارییه له ئارادایه بمێنێت.
سه‌باره‌ت به دیاریكردنی كه‌سێكیش بۆ پارێزگاری ئه‌و شاره، كه‌ركووكی جه‌ختی كرده‌وه، پارتی سوورە لەسەر ئەوەی کە پێویستە پارێزگاری کەرکوک کەسێکی بێلایەن بێت.
H.B