بارانبارین دەست پێدەكاتەوە
K24 - ھەولێر
بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی شەپۆلێكی بارانبارین روو لە ھەرێمی كوردستان دەكات و چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت، لە ھەندێك ناوچەش لێزمە باران دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند و بە گوێرەی پێشبینیەكان، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور لە ھەندێك ناوچە ئەگەری بارانبارین ھەیە.
كەشناسی سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی رایگەیاندووە، سبەی پێنج شەممە ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت و لە ھەندێك ناوچە لێزمە باران دەبێت.