سبه‌ى كه‌رنه‌ڤاڵى هه‌ولێر له پاركى شانه‌ده‌ر ئه‌نجام ده‌درێت
K24 – هه‌ولێر:
ليژنه‌ى سه‌رپه‌رشتيارى كه‌رنه‌ڤاڵى هه‌ولێر بۆ پشتيوانيكردن له ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ئاگادارى هاووڵاتيان ده‌كاته‌وه، كه كه‌رنه‌ڤاڵى سبه‌ى شارى هه‌ولێر له ياريگاى فه‌ره‌نسۆ هه‌ريرييه‌وه گواستراوه‌ته‌وه پاركى شانه‌ده‌ر.
بڕيار بوو سبه‌ى له ياريگاى فره‌نسۆ هه‌ريرى كه‌رنه‌ڤاڵى هه‌ولێر به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام به هۆى گرفتى ته‌كنيكييه‌وه بڕيار دراوه ئاهه‌نگه‌كه له پاركى شانه‌ده‌ر ئه‌نجام بدرێت.
بڕياره كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه كاتژمێر 05:00ى ئێواره له پاركى شانه‌ده‌ر ئه‌نجام بدرێت.
له چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تى نيشتيمانى بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى له شار‌و شارۆچكه‌كانى كوردستان كه‌رنه‌ڤاڵى سه‌ربه‌خۆيى ئه‌نجام ده‌درێت.