عه‌فرینی بۆ هاوسه‌رگیری جێهێشت .. ئاهه‌نگه‌كه‌ی بوو به شین و گریان
K24- هه‌ولێر:
كچە كوردێكی خەڵكی عەفرین كە بە هۆی چیرۆكه تراژیدیاكه‌ی به بووكی عەفرین ناوبانگی ده‌ركرد، دوێنێ ویستی بچێتە توركیا بۆ ئەنجامدانی ئاھەنگی ھاوسەرگیرییەكەی، به‌ڵام لەبەر سەختی رێگا لەسەر سنوور گیانی لەدەستدا، لە بری ئاهه‌نگ و شایی، سەفەرەكەی بوو به شین و گریان.
دوێنێ دوای ئه‌وه‌ی كه لۆڤین خه‌لیل، كچه كوردی عه‌فرین له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی به‌نیاز بوون عه‌فرین جێ بهێڵن و خۆیان بگه‌یه‌ننه ده‌ستگیرانه‌كه‌ی لۆڤین له ئیسته‌نبوڵ، كه له‌وێ په‌نابه‌ره، تاوه‌كو ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی بكات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان به‌ڕووی خه‌ڵكی عه‌فریندا داخراون، ناچار ده‌بن به رێگایێكی قاچاغ بپه‌ڕنه‌وه توركیا، به‌ڵام دوای بڕینی رێگایێكی دوور و سه‌خت له ناوچه شاخاوی و دارستانه‌كان، لۆڤین له سه‌رمان گیانی له‌ده‌ستدا و كه‌س و كاره‌كه‌ی له‌جیاتی ئاهه‌نگ، شین و گریانیان گێڕا.
لۆڤین خه‌لیل، ته‌مه‌نی 20 ساڵ بوو و خه‌ڵكی گوندی كه‌فر رۆمی سه‌ر به عه‌فرینه, بڕیار بوو له‌گه‌ڵ كه‌سێكی نزیكی خۆی له ئیسته‌نبوڵ هاوسه‌رگیری بكات.
لۆڤین و خانه‌واده‌كه‌ی بڕیاریاندا له عه‌فرینه‌وه بچنه پارێزگای ئیدلب و له وێشه‌وه به قاچاخی له ناوچه‌ی ده‌ركۆش بپه‌ڕنه‌وه شاری هاتای توركیا، به‌ڵام دوای مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌ی 15 كاتژمێر له به‌ر سه‌رما، لۆڤین گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، ته‌رمی لۆڤین ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری ئه‌نتاكیایه و پێشبینی ده‌كرێت، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك كوردی عه‌فرینه‌وه له شاری ئیسلاحی توركیا به‌خاك بسپێردرێت. وه‌ك بڵاویش بووه‌ته‌وه، خانه‌واده‌ی لۆڤین له ئه‌نتاكیا ده‌ستگیركراون و پێشبینی ده‌كرێت، دوای ئه‌و هه‌موو سه‌ختییه و له‌ده‌ستدانی كچه‌كه‌یان، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ئه‌وان بگه‌ڕێننه‌وه ناو خاكی سووریا.
دوای داگیركردنی عه‌فرین له‌لایه‌ن توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه، هیچ رێگایێكی هاتوچۆ به‌ڕووی كوردانی عه‌فرین به كراوه‌یی نه‌ماوه‌ته‌وه، هه‌ر كه‌سێكیش بیه‌وێت له عه‌فرین بچێته توركیا، پێویسته به ڕێگه‌ی قاچاغ‌دا بڕوات, جگه له سه‌ختی رێگاكانیش كه ده‌كه‌ونه ناوچه‌ی شاخاوی و كێ‌و و دۆڵ, زۆر جار له‌كاتی په‌ڕینه‌وه‌ش له سه‌ر سنوور، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیاوه ده‌كوژرێن یانیش ده‌ستگیر ده‌كرێن و دواتر ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن.
وێڕای ئه‌وه‌ی توركیا له 18ی مارسی ساڵی رابردووه‌وه، عه‌فرینی داگیركردووه و له رووی ئیدارییه‌وه ئه‌و شاره‌ی خستووه‌ته سه‌ر پارێزگای هاتای, به‌ڵام هیچ رێگایه‌كی هاتوچۆی كراوه‌ی به‌ڕووی هاووڵاتیانی عه‌فریندا نه‌هێشتووه‌ته‌وه, خه‌ڵكی ئه‌و شاره خراوه‌ته گه‌مارۆیێكی زۆر توند و ناتوانن بۆ چاره‌سه‌ری و به‌ده‌ستهێنانی پێداویستی له شاره‌كه‌یان بچنه ده‌ره‌وه.
H.B