گۆڤارێكی ئه‌مریكی به‌هۆی ریفراندۆم ره‌خنه‌ی توند له كۆشكی سپی ده‌گرێت
K24 - هه‌ولێر:
گۆڤارێكی ئه‌مریكی له راپۆرتێكدا، ره‌خنه‌ی توند له كۆشكی سپی و ئیداره‌ی ئه‌مریكا ده‌گرێت و نیگه‌رانی ده‌ربڕینی ئه‌و وڵاته‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، به هه‌نگاوێكی خراپ ناوبردووه.
گۆڤاری کۆمێنتاری ئەمریکی، له‌سه‌ر پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ی ده‌رباره‌ی هه‌ڵویسته زاره‌كی و به‌یاننامه‌كانی ئیداره‌ی ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، لە ڕاپۆرتێکیدا ڕەخنەی توند لە کۆشکی سپی دەگرێت و نوسیوویه‌تی "کورد نەتەوەیه‌کە سەدان ساڵە زوڵمی لێکراوە و خاوەنی دەوڵەت نیە".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئەمریکا به‌هۆی پاڵپشتینه‌كردنی له ریفراندۆمی كوردستان هەنگاوێکی زۆر خراپی هاوێشتووه".
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چه‌ند جارێك له رێگه‌ی كۆشی سپی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه رایگه‌یاندبوو "نیگه‌رانن له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و ده‌ترسن ببێته هۆی درووستكردنی گرفت له به‌ره‌ده‌م جه‌نگی دژی داعشدا".
هه‌روه‌ها نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، پێش ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی بریتانیا و فه‌ره‌نسا و نوێنه‌ری سكرتیری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هه‌وڵی خستنه‌ڕووی پرۆژه‌یه‌كی بۆ داواخستنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دابوو".