به فه‌رمی، یانه‌ی زاخۆ گڕێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یاریزانێكی سلڤادۆری واژۆ كرد
یانه‌ی زاخۆ له له پێناو پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراق چه‌ندان گۆڕانكاری كردووه، ئه‌مڕۆش نوێترین گرێبه‌ستی واژۆ كرد و پێشبینی ده‌كرێت چه‌ندان یاریزانی دیكه‌ی پیشگه‌ری بیانی بگوازێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 17 ئابی 2016، یانه‌ی زاخۆ له باره‌گای تایبه‌تی خۆی به‌شێوه‌ی خواستن رائوول ریندێرسی به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ی سێلڤادۆری هێنایه ریزه‌كانی.
رائوول ریندێرسی ته‌مه‌ن 27 ساڵان، له دوایین یارییه دۆستانه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی سلڤادۆریا به‌رامبه‌ر ئیسپانیا به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاریی كرد، وه‌رزی رابردووش له خولی نایابی عێراقی یاریی بۆ یانه‌ی مینای شاری به‌سڕا كردووه.