به ڤیدیۆ.. 12 سه‌گ په‌لاماری پیاوێكی سه‌رخۆش ده‌ده‌ن و ده‌یكوژن
K24 - هه‌ولێر:
پیاوێكی سه‌رخۆش، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه، له‌لایه‌ن رهوه سه‌گێكی وێڵ په‌لامار ده‌درێت و دواتر به‌هۆی ئه‌و په‌لاماره‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
رووداوه‌كه به‌هۆی كامێراكانی چاودێرییه‌وه تۆماركراوه و له ناوچه سۆڤیتسكی – خانتی مانسی ناوه‌ڕساتی رووسیا روویداوهكه.
هه‌رچه‌نده ئاماژه به ناو و ته‌مه‌نی ئه‌و پیاوه نه‌كراوه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و پیاوه له به‌شی پاسه‌وانی یه‌كێك له كۆمپانیاكانی ناوچه‌كه كاریكردووه و له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردووش، به شێوه‌یه‌كی رێك و پێك خواردنی به‌م سه‌گانه داوه.
به‌ڵام وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، دواجار ئه‌و سه‌گانه له بڕی ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌ستی بكه‌ن تاكو خۆراكییان پێ بدا، كه ئه‌مجاره پێی نه‌بووه، په‌لاماری خۆیان داوه و خواردوویانه.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و رهوه سه‌گه ژماره‌یان 12 سه‌گه و په‌لاماری ئه‌و پیاوه‌یان داوه، پیاوه‌كه‌ش ته‌نها قوتووێكی "بیره"ی به‌ده‌سته‌وه‌یه.
هه‌رچه‌نده پیاوه‌كه ده‌یه‌وێت هه‌ستێته‌وه سه‌ر پێ و هاوسه‌نگی خۆی رابگرێت، به‌ڵام دواجار به‌هۆی په‌لاماری سه‌گه‌كان زیادبوونی ژماره‌ی سه‌گه‌كان، پیاوه‌كه‌ش به‌رده‌بێته‌وه و ناتوانێت هه‌ستێته‌وه سه‌رپێ.
ته‌نها دوو خووله‌كی دوای په‌لاماری سه‌گه‌كان، پیاوه‌كه گیان له‌ده‌ستده‌دات و ته‌واوی جه‌سته‌شی جێی كه‌ڵبه و ددانی سه‌گه‌كانی پێوه دیاره.